سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: دەروازە
ڕێبەر تیک
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
له هه‌ركاتێك زیاتر كێشه‌ی فه‌له‌ستین له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌ی داگیركه‌ردا په‌ره‌ی سه‌ندووه‌و پێ‌ی ناوه‌ته كۆتا قۆناغ و لوتكه‌وه,
سته‌م و جه‌ریمه‌كانی زایۆنیزم كه به‌به‌رچاوو بگره به ئاماژه‌و یارمه‌تی كاوێژكه‌رانی مافی مرۆڤ و دیموكراتییه‌وه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن هه‌موو به‌ها ئاسمانی‌و زه‌مینییه‌كانی به‌زاندووه, نه‌ك ته‌نها مرۆڤ بگره دار‌و به‌ردی بێ زمانیش له‌م جینایه‌تانه بێ به‌ش نه‌بوون, هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه له قیامه‌تدا هاوارده‌كه‌ن و موسڵمانان بانگ ده‌كه‌ن تا ئه‌و جوله‌كه‌یه‌ی له پشتیانه‌وه خۆی حه‌شارداوه به سزای دادپه‌روه‌رانه بگه‌یه‌نرێت..
چ زوو ویداعت لێ كردین... ئه‌مه به‌ڵگه‌ی هاتنه‌دی نیشانه‌یه‌كی تری قیامه‌ت
و خێرا به‌سه‌رچوونی زه‌مه‌نه؟!.. یان مانای زۆر نازداریو شیرینی تۆیه؟.. ئه‌ی شیرین ترین مانگی ته‌مه‌ن....
چه‌ند زوو هه‌واڵی خواحافیزیت نزیك بوویه‌وه.. ئه‌ی مانگی قورئان... مانگی خێر‌و صه‌ده‌قه... مانگی ته‌راویح و شه‌ونوێژو ڕۆژووبوون...مانگی نزا‌و پاڕانه‌وه‌و په‌شیمانی...
شه‌وی قه‌در ئه‌و شه‌وه پڕ فه‌ڕو پیرۆزییه‌یه كه خوای گه‌وره قورئانی پیرۆزی تیادا له (لوح المحفوظ)ه‌وه نارده خواره‌وه بۆ ئاسمانی دونیا وه‌ك ده‌فه‌رموێت: (انا أنزلناه في ليلة القدر...).
فه‌زڵی ئه‌م شه‌وه له لای خوای په‌روه‌ردگار له هه‌زار مانگ زیاتره هه‌ركه‌س خوای گه‌وره بۆی رێك بخات و له‌و شه‌وه‌دا بمێنێته‌وه‌و خه‌ریكی خواپه‌رستیو نوێژ‌و پاڕانه‌وه‌و قورئان خوێندن بێت خوای گه‌وره له گوناهه‌كانی پێشووی خۆش ده‌بێت چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:
نوێژكۆڵه‌كه‌ى ئیسلامه‌و دووه‌م پایه‌یه له پایه‌كانى, یه‌كه‌م په‌رستشه كه خواى گه‌وره له قیامه‌تدا له‌به‌نده ده‌پرسێته‌وه له‌سه‌رى,
تاكه عیباده‌ته كه رِاسته‌وخۆو به‌بىَ واسیته خواى گه‌وره پێغه‌مبه‌رى خواى(ێلى الله علیه وسلم) بۆ بانگهێشت كرد‌و له ئاسماندا له‌سه‌ر خۆى‌و ئوممه‌ته‌كه‌ى فه‌رز كرد, جیاكه‌ره‌وه‌ى موسڵمان و بىَ برِواكانه, خواى گه‌وره عوزرى له‌سه‌ر به‌نده‌كانى هه‌ڵگرتووه به‌وه‌ى ده‌توانن به پێوه ئه‌نجامى بده‌ن, ئه‌گه‌ر نه‌یانتوانى به دانیشتنه‌وه‌و ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌یانتوانى به رِاكشاوىو به ئاماژه ئه‌نجامى بده‌ن, زانایان زۆر توندن سه‌باره‌ت حوكمى ئه‌و كه‌سه‌ى نوێژ ناكات,
ره‌مه‌زان مانگی به‌خۆداچوونه‌وه‌و سڕینه‌وه‌ی تاوانه‌كانه, مانگی پاككردنه‌وه‌ی دڵ و لابردنی
ژه‌نگی كه‌ڵه‌كه‌بووی خراپه‌یه, هه‌لێكی زێڕینه بۆ ته‌وبه‌كاران چونكه له‌م مانگه‌دا نه‌فسه‌كان دێنه‌وه سه‌ر فیتره‌ته پاكه‌كه‌یان و حه‌ز به چاكه كردن ده‌كه‌ن, مانگێكه قورئانی تێدا دابه‌زیووه, شه‌یتانه‌كان كۆت ده‌كرێن و ده‌رگاكانی به‌هه‌شت واڵا ده‌كرێن و ده‌رگاكانی دۆزه‌خیش داده‌خرێن,
مژده...به پشتیوانى خواى گه‌وره بۆ مانگى پیرۆزى ره‌مه‌زان نامیلكه‌ى قه‌لاَى موسڵمان به شێوه‌یه‌كى نوىَجوانترو
دوو رِه‌نگ چاپى (38) سىو هه‌شتى ده‌كه‌وێته بازارِه‌وه..... هه‌ر له هه‌مان مانگداو به به‌رگێكى نوىَیه‌وه چاپى چواره‌مى كتێبى رووخسار‌و ره‌وشته به‌رزه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست(صلى الله علیه وسلم) بلاَوده‌بێته‌وه....
بۆبینینى نامیكه‌كه‌و خوێندنه‌وه‌ى سه‌ردانى كتێبخانه بكه
به پىَى ناوى خۆى كه له‌سه‌ر كتێب و نامیلكه‌كانى نوسیویه‌تى ئه‌ڵێن: ن
اوى عبدالله ى كورى یوسفى كورى عیسى الجدیعه‌و له ساڵى 1959ز له به‌ێره‌ى عێراق له دایك بووه, قۆناغى سه‌ره‌تایى له گونده‌كه‌ى خۆیدا كه ناوى (یه‌هودى)یه ته‌واو كردووه‌و ساڵى 1978زایینى په‌یمانگاى ئیسلامى له به‌ێره ته‌واو كردووه. بۆ ماوه‌ى زیاتر له دوو ساڵ پێشنوێژى كردووه له شارى زوبه‌یر, ساڵى 1978 چۆته كوێت و تا 1993 ماوه‌ته‌وه‌و تێكه‌لاَوى له‌گه‌ڵ زۆر زانادا كردووه. پاشان به‌ره‌و ئه‌وروپا رۆیشت, ئێستا جوده‌یع دانیشتووى شارى لیدزى به‌ریتانیایه, خێزانداره‌و دوو منداڵى هه‌یه به ناوى محمد‌و یوسف, هاوسه‌ره‌كه‌شى ئینگلیزێكى موسڵمانه.
24- نزیك بوونه‌وه‌ی بازه‌ڕه‌كان:
عن أبي هريرة (رضي الله عنه) أن رسول الله(صلى الله عليه وسلم) قال: (لاتقوم الساعة حتى تظهر الفتن ويكثر الكذب وتتقارب الاسواق).مسند أحمد 2/519. قال الهيثمى: رواه أحمد ورجاله رجال الصحيح غير سعيد بن سمعان وهو ثقة. مجمع الزوائد 7/327.
واته: قیامه‌ت هه‌ڵناستێت تاوه‌كو ئاشوبه ده‌رئه‌كه‌وێ و درۆكردن زۆر ده‌بێت و بازاڕه‌كان نزیك ده‌بنه‌وه له یه‌كتری.
له‌م ڕۆژه‌دا بازاڕه‌كان نزیك بوونه‌ته‌وه له سێ‌ڕووه‌وه:
درێژه‌ی بابه‌ت...
ڕۆژی دوایی له ژێر رۆشنایی قورئان و سوننه‌تدا زنجیره‌ی
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمدلله والصلاه والسلام علی رسول الله وعلی اله وصحبه ومن والاه...
ڕۆژی دوایی راستییه‌كی قورئانییه‌و له بیرخۆبردنه‌وه و خۆگیل كردن له ئاستیدا مایه‌ی ناڕه‌حه‌تی دنیایی و له‌كیس چوونی قیامه‌تیكی نه‌براوه‌یه, وه‌یه‌كێكه له پایه بلندو پته‌وه‌كانی ئیمان, كه به‌بێ بوونی ئیمان به‌م به‌شه گرنگه مرۆڤ هه‌ست به به‌ڕه‌لایی ده‌كات وچاودێری نامینێ به‌سه‌ر خۆیداو جڵه‌وی ده‌داته ده‌ستی نه‌فسی سه‌رشێت و چاوبرسی. له‌به‌ر ئه‌وه پێم باش بوو ئه‌م لایه‌نه گرنگه موسڵمانانی كوردی لیًَ ئاشنا بكه‌م و له‌م زنجیره بابه‌ته‌ی (ڕۆژی دوایی له ژێر ڕۆشنایی قورئان و سوننه‌تدا ) پێش كه‌ش بكه‌م كه پێك هاتوه له سێ زنجیره: (نیشانه بچووكه‌كانی ڕۆژی دوایی) و (نیشانه گه‌وره‌كانی ڕۆژی دوایی)و له‌گه‌ڵا (قیامه‌تی گه‌وره‌و ناره‌حه‌تییه‌كانی), جا ئه‌مه‌ش زنجیره‌ی یه‌كه‌مه‌و باس له‌و نیشانه بچوكانه ده‌كات كه له‌به‌رده‌م قیامه‌تدان و زۆربه‌یان ڕوویداوه‌و به‌رده‌وام ڕووده‌دات تا تێكچوونی شیرازه‌ی بونه‌وه‌رو له‌ناوچوونی. ئه‌میش له كتێبی (أشراط الساعه) وه‌رم گرتووه كه له‌لایه‌ن (یوسف بن عبدالله بن یوسف الوابل)ه‌وه دانراوه كه له‌سه‌ر ئه‌مه پله‌ی ماجستێری وه‌رگرتوه به پله‌ی نایاب له مانگی محرم ساڵی1404ك, له زانكۆی (أم القری) كلیه الشریعه/فرع العقیده..
درێژه‌ی بابه‌ت...ئا/ حه‌مزه به‌رزنجی
یه‌كێك له‌و جۆره مامه‌ڵانه‌ی ئه‌مرۆ له ناو موسڵماناندا زۆر بووه‌و كه‌سانێكی زۆر به لایانه‌وه ئاسایییه‌و به دروستی ده‌زانن بریتییه له كڕین و فرۆشتن به قیست و زیاده خستنه سه‌ری, وه زۆر جار له لایه‌ن هه‌ندێك به ناو زانای سه‌رده‌مییه‌وه!! فه‌توای دروستی بۆ دراوه‌و هه‌ندێك سایت و رۆژنامه‌ش بۆیان بڵاوكردنه‌وه.. زۆرێك له‌و كه‌سانه‌شی ئه‌م مامه‌ڵه‌یه ده‌كه‌ن فتوای ئه‌و زانایانه‌یان كردۆته به‌ڵگه له‌سه‌ر دروستێتی ئه‌م مامه‌ڵه‌یه, جا پێم خۆش بوو بۆ گه‌یاندنی ئه‌م ئه‌مانه‌ته پوچه‌ڵی ئه‌و فتوایه روون بكه‌مه‌وه بۆ موسڵمانانی خۆشه‌ویست له بازرگان و كڕیار‌و فرۆشیار, تا نه‌كه‌ونه ناو ئه‌م جۆره مامه‌ڵه حه‌رامه‌وه‌و
درێژه‌ی بابه‌ت...و/ حه‌مزه به‌رزنجی
پ/ئایا ده‌ست به‌رز كردنه‌وه له كاتی پاڕانه‌وه‌دا دروسته؟ به تایبه‌تی له كاتی سه‌فه‌ر كردن‌دا له ناو فڕۆكه‌و ئۆتۆمبێل و شه‌مه‌نده‌فه‌رو شتی تردا؟
و/ ده‌ست به‌رزكردنه‌وه له كاتی دوعادا له هه‌ر شوێن و جێگایه‌كدا بیت له هۆكاره‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پاڕانه‌وه‌یه, پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (إن ربكم حيي ستير ، يستحي من عبده إذا رفع يديه إليه أن يردهما صفرا). سنن الترمذي الدعوات (3556),سنن أبو داود الصلاة (1488),سنن ابن ماجه الدعا‌ء (3865), مسند أحمد بن حنبل (5/438).
واته: خوای په‌روه‌ردگاری ئێوه به‌شه‌رم وگوناه پۆشه, شه‌رمی لێ دێت كاتێك به‌نده‌یه‌كی ده‌ستی بۆ به‌رز بكاته‌وه‌وه‌و لێ‌ی بپاڕێته‌وه كه به نائومێدییه‌وه بیگه‌ڕێنێته‌وه.
الصبر/ ابن قیم ـ رحمه الله ـ فه‌رموویه‌تی: وتراوه بریتی یه له گرتنه‌وه‌ی نه‌فس
له ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و گرتنه‌وه‌ی زمان له شه‌كواكردن و گرتنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی لاشه له كرداری ناشایسته. / مدارج السالكین 1/162.
وه‌چه‌ندان پێناسه‌ی تر كراوه بۆ (الصبر) به ڵام هه‌موویان له‌مه‌دا كۆده‌بنه‌وه كه بریتی یه له خۆگری له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی عه‌قڵ و شه‌رع داه‌ای ده‌كات.
درێژه‌ی بابه‌ت...كاتێ لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه چه‌ندان نمونه ده‌خوێنینه‌وه له ژیانی
كه‌سانی بێ بڕوا‌و موشریك كه چۆن له ناسك ترین بارودۆخدا پاڵپشتی ئه‌م بانگه‌وازه‌یان كردووه, یان یارمه‌تیو كارئاسانییان بۆ ڕابه‌ری مرۆڤایه‌تی محمد المصگفی(صلی الله علیه وسلم) پێشكه‌ش كردووه. كه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی پاكی‌و دادپه‌روه‌ری ئه‌م ئاینه‌یه كه بۆته هۆی شایه‌تی دۆست و نه‌یارانیشی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج و سه‌رسامییه ئه‌وه‌یه كه ئه‌مڕۆ ساده‌ترین نه‌یارانی ئه‌م ڕێبازه‌و بگره زۆرجار هه‌ندێ له به‌ناو موسڵمانانیش نه‌ك وه‌ك ئه‌و كه‌سه نه‌یارانه‌ی ڕابردوویان پێ ناكرێت، بگره زۆر سه‌رسه‌ختانه سه‌نگه‌ر له موسڵمانان و بانگه‌وازه‌كه‌یان ده‌گرن و زۆر بێ وه‌فاو نامه‌ردانه بێ گوێ‌دانه هیچ بنه‌مایه‌كی خزمایه‌تی، عه‌شیره‌ت، زمان، كلتور ...هتد، له ئیسلام و بانگخوازان و هه‌ڵگرانی ئه‌م دینه ده‌ده‌ن، كه ئه‌م كه‌سه كاڵ فامی به‌لاشه زلی به‌عه‌قڵ مناڵی له‌دین و به‌رنامه‌ی خوا بێ ئاگا‌و خه‌یاڵانه به‌م كاره‌یان شه‌رمه‌زاریو ڕیسوایی دونیا‌و دواڕۆژ بۆ خۆیان مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن.
پێشكه‌شه به:
ــ مامۆستا به‌ڕێزو بوێره‌كانی سه‌ر مینبه‌ر.ئه‌و میراتگرانه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)
كه بڵندگۆی حه‌قبێژیو مێزه‌ری پاكیان نافرۆشن به پایه‌و سامان و ئافه‌رین و ترساندنی كاربه‌ده‌ستان.
ــ بانگه‌وازخوازانی كۆڵنده‌ر.ئه‌وانه‌ی كه شانی ئه‌ستوریان داوه‌ته ژێر باری قورسی گه‌یاندنی په‌یامی خوایی‌و بێ گوێ‌دانه لۆمه خه‌ڵك بانگ ده‌كه‌ن به‌ره‌و ئیسلام و داوێن پاكی
ــ گه‌نجه خۆگره دامه‌زراوه‌كان. كه چوارده‌وریان ته‌نراوه به هۆكاری له خشته بردن.
ــ دایك‌و باوكانی به‌غیره‌ت. ئه‌وانه‌یان كه به ته‌نگ په‌روه‌رده‌ی راست و دروستی منداڵه‌كانیانه‌وه‌ن.
درێژه‌ی بابه‌ت...گه‌وره‌ترین چه‌كێك كه‌دوژمنانی خودا به‌كاری دێنن بۆ لێدان و دوور خستنه‌وه‌ی
گه‌نجان له‌ئیسلام بریتیه له‌سه‌رقاڵ كردنیان به‌مه‌سه‌له جنسیه‌كان و وروژاندنی ئه‌م غه‌ریزه‌یه‌یان ، دانی ئه‌م داوه‌شیان بریتیه له‌ئافره‌ت بۆیه پێیان وایه ( كأس و غانية يفعلان في امة محمد (صلى الله عليه وسلم) ما لايفعله ألاف المدافع) له‌م نه‌خشه‌یه‌شیاندا له تاكه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن ، ئه‌وسا دوژمنان بۆ لێدان و گرتنی شار‌و قه‌ڵایه‌ك هه‌وڵی یه‌كه‌میان كوشتن و به‌دیل گرتنی سه‌ركرده‌بوو تاوره‌ی سه‌ربازه‌كان بشكێنن به‌ڵام ئه‌م ڕۆ به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه .
یه‌كێك له‌و تاوانه بڵاوانه‌ی ئه‌مڕۆ زۆرێك له موسوڵمانانی
گرتۆته‌وه بووه‌ته خوویه‌كی زه‌قی ناو چینی گه‌نج ولاوان به گشتی به‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌وه بریتیه له نه‌زه‌ر به‌تایبه‌تی له‌ناو قۆناغه‌كانی خوێندندا وه زۆر به‌ساده‌یی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و به بچوك ته‌ماشا ده‌كرێت وئولفه‌تی پێوه گیراوه. بێ ئاگا له‌وه‌ی تاوانێكه و خوای په‌روه‌ردگار له قورئانه‌كه‌یداو پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (صلی الله علیه وسلم) له فه‌رمایشته‌كانیدا حه‌رامیان كردووه.
دامه‌زراوی
دامه‌زراوی واته چه‌سپان و به‌رده وام بوون له‌سه‌ر ڕێبازی ئیسلام و كۆڵنه‌دان و پاشه‌كشه‌نه‌كردن
وپشوو درێژی و ساردنه‌بوونه‌وه وخۆگری. كه‌ئه‌میش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئیمانی ڕاست و دروسته. به‌بێ بوونی ئه‌م خاڵه مرۆڤ دووچاری سه‌رگه‌ردانی گه‌وره و گومڕابوون ده‌بێت. كه ئه‌و كات سزای زۆر سه‌خت تر ده‌بێت لای خوای گه‌وره له كه‌سێكی نه‌فامی نه‌شاره‌زا. خوای گه‌وره ده فه‌رموێت: [إنَ ألذينَ امنوا ثُم كَفروا ثُمَ امنوا ثُمَ كَفروا ثم ازدادوا كفراً لَمْ يَكُنْ الله ليغفِر لَهمْ ولا ليهديهم سَبيلا ]. النساء/137.
تاوان و خراپه سیمایه‌كی زه‌قی ئه‌مڕۆی تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگایه،
له‌جیاتی به‌ندایه‌تی نواندن و سوپاس گوزاری و توێشوو خستن بۆ ڕۆژی ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی قیامه‌ت خه‌ڵكی پێشبڕكێ ده‌كات له‌تاوان ئه‌نجامداندا.به‌هه‌رسێ جۆره‌كانی تاوان :-
1. تاوانی دڵ :- له‌ڕق لێ بوون و گومانی خراپ و نیه‌تی خراپ و .........
2. تاوانی زمان :- له‌كوفرو شیرك و غه‌یبه‌ت و درۆ‌و دوو زمانی ...........
3. تاوانی لاشه :- كوشتن و دزی و ئه‌زیه‌تدانی خه‌ڵك و خواردنی حه‌رام و نه‌زه‌ر ...........
درێژه‌ی بابه‌ت...

